دەزگای لوتکە: کۆچبەرە کوردە ڕزگارکراوەکانی دەریای ناوەڕاست لە میسر دەستبەسەرکراون

کوردستان 26/10/2020

Alternate Text

دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، کۆچبەرە کوردە ڕزگارکراوەکانی دەریای ناوەڕاست لە میسر دەستبەسەرکراون و دەشڵێت "با کەسوکاریان پەیوەندیمان پێوەبکەن".

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای لوتکەدا هاتووە "دەزگای لوتکە بەپێویستی دەزانێت لیستی ناوی ئەو کوچەرە کوردانە ڕابگەێنێت کە ٢١ی ئەم مانگە لە لایەن هێزی دەریایی میسرییەوە لە دەریای سپی ناوەڕاست ڕزگارکران و لە ئێستادا لەو وڵاتە دەستبەسەرن بە بیانی و بەزاندنی سنوری دەریایی ئەو وڵاتە".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دەزگای لوتکە ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە هەرکەسێک کەسوکاری لەو یەختەدا بووە ناوی لەو لیستەی دەزگای لوتکە تۆمار نەکراوە تکایە لە نزیکترین کات زانیاریاکەمان بۆ بنێران. بۆ ڤایبەری ئەم ژمارە تەلەفونەی خوارەوە:-
07719671551


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا