ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

کوردستان 26/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەند سزایەکی نوێیان بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا  سەپاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند کە زیاتر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج و وەزارەتی نەوتی ئێران لە لیستی ئەوانەدایە سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

ستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی سزاکان رایگەیاند، "رژێمی ئێران و کەرتی نەوت بەکاردەهێنێت بۆ پاڵپشتیی سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس".

ئەمریکا  ڕایگەیاندووە، سزاکان بەوهۆیەوەیە کە کەرتی نەوتی ئێران هاوکاریی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانیان کردووە کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی رەشەوە.  

 بە پێی بڕیارە نوێیەکەی ئەمریکا،  وەزیری نەوتی ئێران، کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران و کۆمپانیای نیشتمانیی گواستنەوەی نەوتی ئێران خراونەتە لیستی رەشەوە.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا