تەقینەوەیەک لە تورکیا روویدا

جیهان 26/10/2020

Alternate Text

تەقینەوەیەک لە شارى هاطاى باشورى تورکیا روویدا و والى شارەکەش دەڵێت،  تەقینەوەکە زیانى گیانى نەبووە.

 ئاژانسى روسیاتودەى بڵاویکردەوە، لە ناوەڕاستى شارى هاطاى لە باشورى تورکیا تەقینەوەیەک روویداوە و لەو بارەیەشەوە رەحمى دۆغان والى شارەکە رایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە کاتى هەڵمەتێکى گرتنى چەند داواکراوێکدا بووە و هیچ زیانێکى گیانیشى نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دەسەڵاتدارانى تورکیا ماوەى چەند مانگێکە هەڵمەتى گرتنى ژمارەیەک لە ئەندام و لایەنگرانى لایەنە سیاسییە کوردییەکانیان دەستپێکردووە و هێزە بەرهەڵستکارەکانیش هەرەشەى تۆڵەکردنەوە دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا