بڕیارە کاتژمێر دووی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەکە کاتژمێر دووی دواینیوەڕۆ بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی حکومەتەوە بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC کۆبوونەوەکە، بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دەبێت و تەنها راپۆرتەکانیان دەخوێنرێتەوە، بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت بەشێک لە فراکسیۆنەکان هەڵوێستی ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن