وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کرد، ئەندامەکانی یەکێتی لە ئەنجومەنەکە ئاگاداری هیچ ئۆپراسیۆنێک نین.
درەنگانی شەوی رابردوو، وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه، له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین، دوای پرسیاركردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره نین كه رۆژی دووشەممە له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هەر لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌و به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌و چه‌شنه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئاگاداری رووداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاوبكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرس و رایان پێنه‌كرابێت.
دوێنێ دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی بوونی مەترسی لەسەر هەرێم بڵاوکردەوە.