لەسەر داهاتی بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی دوو پرۆژە جێبەجێدەکرێن

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك بەبڕی ١٧٩ ملیۆن دینار، لەسەیدسادق دوو پرۆژە جێبەجێدەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەبڕی ١٧٩ملیۆن و ٦٩٣هەزار و ٥٧٥،دوو پرۆژەی كارەبا لەقەزای سەیدسادق لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان جێبەجێدەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، پرۆژەکان پێکهاتوون لە چارەسەركردنی بارزۆری و گەیاندنی كارەبا بۆ چەند ماڵێك و دانانی محاویلەی (٤٠٠ كەی/ی ئەی) چارەسەركردنی بارزۆری بۆ چەند گەڕەکێکی دیکەی قەزاکە.

بڕیارە پرۆژەکە لەماوەی ٥٠ رۆژدا جێبەجێبکرێت.
  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا