بەیانی ئەمڕۆ لە باکوری رۆژئاوای پاکستان لە
شاری بەشاوەر، لە تەقینەوەیەکدا بۆ
سەر خوێندنگەیەکی ئاینی، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ ی دیکەش بە سەختی بریندار
بوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، لە تەقینەوەیەکدا لە خویندنگەیەکی ئایینی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان لە شاری بەشاوەر، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ ی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئاماژەبەوەشکراوە، کەسێک هاتوەتە ناو خوێندنگەکە و جانتایەکی بەجێهێشتووە کە شەش کیلۆ ماددەی تەقەمەنی تێدابووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان
ژمارەیەک لە بریندارەکان لەژێر چاودێری ورددان، هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە.