چەند میدیایەکی کوردی هەواڵی توشبوونی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوکیان بە جەڵتەی دڵ بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێک لە میدیا کوردییەکان بڵاویانکردووەتەوە، نەجمەدین کەریم پارێزگای پێشووی کەرکوک جەڵتەی دڵ لێیداوە و لەئێستادا بێهۆشە.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، ناوبراو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نزیک لە نەجمەدین کەریمەوە ئەو زانیاریانەیان پشتراست یان رەتنەکردووەتەوە.