بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکات بایکۆت بشکێنن و دەست بەدەوامی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوادەکەین لە ئەمڕۆوە بایکۆتی دەوام بشکێنرێت و دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان بکرێنەوە.
روونیشیکردووەتەوە، لەگەڵ داوا رەواکانی مامۆستایانین بەتایبەت مووچە.
هاوکات عومەر محەمەد ئەمین، بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم پێداویستییەکانی خۆپارێزی بۆ خوێندکاران دابیندەکرێت و پارەکەشی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرجکراوە.