یەکێتی پۆستی بریکاری دوو وەزارەتی دیکەی وەرگرت و ئەمڕۆش دەستبەکاربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەشاری هەولێر لەمەراسیمێکدا بەبەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەردوو پۆستی بریکاری وەزارەتی داد و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕکرانەوە.
پۆستی هەردوو بریکارەکە لە پشکی یەکێتی بوون و هەریەکە حەکیم ولیا محەمەد، وەک بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و شیلان عارف، وەک بریکاری وەزارەتی داد دەستبەکاربوون.
شیلان عارف،لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩،یە و کۆلێژی یاسای تەواوکردووە و پێشتر دادنووس بووە.