روونکردنەوەیەکی نوێ لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، هەموو هەوڵێک بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت رەتدەکەینەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

تەنیا ئەو راگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە رای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی رای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە. هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت رەتدەکەینەوە. خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچەڵکردنەوە و رێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا