ماوەی کەرەنتینەکردن بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەردا هات

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی کەرەنتینەکردنی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان کەم کرایەوە بۆ هەشت رۆژ.

سەباح هەورامی لە ئاگادارییەکەدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان تەنها لە هەشت رۆژی سەرەتادا ئەگەری بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکەیان هەیە، بۆیە ماوەی کەرەنتینەکردن کەم کرایەوە بۆ هەشت بۆ ١٠ رۆژ.
هەر لە ئاگادارییەکەدا ئاماژه بەوەکراوە، هەر کەسێک لە پشکنینەکەیدا (IGG) بینرا مانای ئەوە نییە ڤایرۆسەکە ناگوازرێتەوە، بەڵام مەرج نییە نیشانەی هەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لەسەرەتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢١ رۆژ کەرەنتین بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسەکە لە هەرێم دیاریکرا، دواتر ئەو ماوەیە بۆ ١٤ رۆژ کەمکرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا