٣٥٠ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم گەڕایەوە

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی یەک مانگدا ٣٥٠ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی ١٦و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی مووچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا  لە جیاوازی مووچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی (٣٥٠) ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لە ماددەی ١٦ و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باسلەوەکراوە، كاربە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٣٦)ی ساڵی ٢٠٠٤ و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا