تەندروستی عێراق ئاماری تایبەت بە کۆرۆنای راگەیاند

عێراق 27/10/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروست عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای راگەیاند و بڵاوی کردەوە کە لە دوێنێوە ١٩ هەزار و ٣٧٢ پشکنین ئەنجام دراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە لەکۆی ١٩ هەزار و ٣٧٢ پشکنین، چوار هەزار و ٥١٠ توشبووی نوێ لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمار کراوە.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عێراق روونیشی کردەوە کە سێ هەزار و ٤٨٨ کەس چاکبونەتەوە و ٥٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا