لە سنگافۆرەی رۆژهەڵاتی ئاسیا، دوای نەمانی فەڕمانرەوایی
شاهانە و گۆڕانی سیستەمی فەرمانڕەوایەتی بۆ کۆماری، خێزانی شاهانە بۆ بژێوی
ژیانیان کاری جیاواز دەکەن و هەندێکیان شۆفێری تەکسین.
بە گوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە،
ئەندامی خێزانی فەرمانڕەوای پێشووی سنگافۆرە، لە ناو خەڵکیدا دەژین و بە پیشەی
جیاوازەوە سەرقاڵن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەشیبەوەداوە، کاتێک یەکێک لە ئەندامی
خێزانی شاهانە دەڵێن ئێمە شازادەین، خەڵکی باوەڕیان پێ ناکەن و بە سەرسوڕمانەوە
دەڵێن، ئایا هەر لە ژیاندا ماون.
شەوال، یەکێکە لە نەوەکانی سوڵتان حوسەین شا و لە ناو
خێزانەکەیدا بە سەرۆکی بنەماڵەی شاهانە ناسراوە و لە سنگافۆرە دەژی، زۆرجار دوای
کارەکەی سەردانی کۆشکی شاهانە دەکات و بە جلوبەرگری نەتەوەیی بنەماڵەکەی خۆی نمایش
دەکات، کە بە وتەی خۆی بۆ بەرزراگرتنی ناوی خێزانەکە و مانەوەی ناوی سوڵتان
حوسەینە.
لە کۆی ٧٩ نەوەی سوڵتان حوسین، ١٤ کەسیان پێکەوە لە
کۆشکی شاهانە دەژیان، بەڵام دواتر لەلایەن حکومەتی سنگافۆرەوە دەرکران و هاوکاری
دارایی کران، ئێستا ژمارەیەکیان لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژین.
شایەنی باسە، دوای داگیرکارییەکانی بەریتانیا بۆ سنگافۆرە
لە ساڵی ١٩٦٥، لەگەڵ سوڵتان حوسەین رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە سیستەمی شاهانەیی و
بەرپاکردنی سیتەمێکی کۆماری هاوچەرخ.