یەكێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەوباوەڕەدا نییە مامۆستایانی سلێمانی پابەندی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە ببن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە BMC راگەیاند، بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بۆ رازیکردنی وەزارەتی پەروەردەیە.
روونیشیکردەوە، لەوباوەڕەدا نیم مامۆستایان پابەندی بڕیارەکە بن و بایکۆت بشکێنن.
ئاشکراشیکرد، جارێ دیارنییە چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ چی لێدێت و یەکی مانگ وەزارەتی تەندروستی یەکلایی دەکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە مامۆستایان کرد بایکۆت بشکێنن و پابەندی دەوامکردنیان ببن.