لەبەر ئەم هۆکارانە ئایفۆن ١١ باشترە لە ئایفۆن ١٢

تەکنەلۆژیا 27/10/2020

Alternate Text

لەو کاتەوەی کۆمپانیای ئەپڵ پەردەی لەسەر ئایفۆن ١٢ لابردووە، بەراوردیەکان زۆرن لە نێوان ئایفۆن ١١ و ئایفۆن ١٢ دا لە رووی کارپێکردن و تایبەتمەندی نوێوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی تێک رادار، ئایفۆن ١١ کە کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠١٩ خستییە بازاڕەکانەوە، زۆر باشترە لە ئایفۆن ١٢ی نوێ.
هۆکاری راگەیاندنەکەی تێک رادر دەگەڕێتەوە بۆ جەند هۆکارێک، کە ئەوانیش بریتین لە:

نرخ: لە رووی نرخەوە، نرخی ئایفۆن ١٢ زۆر بەرز دەبێت و هەر بە هاتنی بۆ بازاڕەکان، دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی ئایفۆن ١١، بۆیە باشترین هەڵبژاردە ئایفۆن ١١ ەیە.

دیزاین: کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند کە دیزاینی ئایفۆن ١٢ تەواو جیاوازە، بەڵام لە راستیدا وانیە و جیاوازییەکی زۆری نییە لەگەڵ ئایفۆن ١١ دا.

تایبەتمەندی نەوەی پێنجەم: ئایفۆن ١٢ تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەمی پەیوەندیکردن، بەڵام چونکە ئەم خزمەتگوزارییە لە زۆرێک وڵاتەکاندا بەردەست نابێت، بۆیە سودێکی ئەوتۆی نییە و لەگەڵ ئایفۆن ١١ جیاوازیەکی وای نییە.

نوێکارییەکان: لەبەرئەوەی نوێکارییەکان بۆ ئایفۆن ١١ تا چەند ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویست بە کڕینی ئایفۆن ١٢ ناکات.

کامێرا: لە ئایفۆن ١٢ دا کۆمپانیای ئەپڵ گرنگی زۆری بە کامێرای مۆبایلەکە داوە و نوێکاری زۆری تێدا کردووە، بەڵام شارەزایانی تەکنەلۆجیا دەڵێن کە ئەو نوێکاریانە بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەران پێویست نین و ئەو تایبەتمەندیانەی لە ئایفۆن ١١ دا هەن بۆ هەموو بەکارهێنانێکی رۆژانە باشن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا