لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە
زۆرینەی دەنگ پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی کۆتایی
پێهات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم، پەرلەمانی کوردستان
بە مەبەستی پرساندنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێـم کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی هەریەکە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی خوێندرانەوە و دواتر گفتوگۆ لەبارەیانەوە ئەنجامدرا.
هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆیەکی زۆر و دروستبوونی چەند گرژییەک، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان، پرساندنی هەریەکە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی خستە دەنگدانەوە و لەلایەن ٨١
پەرلەمانتارەوە وەڵامەکان پەسەندکران وپرساندنەکە کۆتایی پێهێنرا.