لاهور شێخ جەنگی: دەبێت دەسەڵاتەکان لە چوارچێوەی لامەرکەزیی ئیداریی و دارایی رێکبخرێنەوە

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکى یەکێتى لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاری پرۆژەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، ڕایگەیاند،  پێویستە بنەمای یەکسانی رەچاوبکرێت بەتایبەت لە دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکاندا، دەشڵێت،  دەبێت دەسەڵاتەکانی هەرێم لە چوارچێوەی لامەرکەزیی ئیداریی و دارایی رێکبخرێنەوە.

لاهور شێخ جەنگی  لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ پێشوازیمکرد لە ستیڤ پاکەرین، سەرپەرشتیاری پرۆژەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە. لە دیدارێکدا گفتوگۆمانکرد دەربارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاكسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە".

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە "جەختمکردەوە کە پشتگیریی تەواوی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەم، هەر دامەزراوەیەکی سەربازیی  پێویستی بە چاکسازیی و یەکخستنەوە هەبێت نابێت بە بیانوی جۆراوجۆر رێگریی بۆ دروستبکرێت بەتایبەت یەکەکانی ٧٠ و  ٨٠، هاوکات بنەمای یەکسانی رەچاوبکرێت بەتایبەت لە دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکاندا".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە ، "دەبێت چاکسازیی هەموو جومگەکانی حکومەت بگرێتەوە، حکومەت بەیەکسانیی کار بۆ شار و شارۆچکەکانی هەرێم بکات و  دەسەڵاتەکان لە چوارچێوەی لامەرکەزیی ئیداریی و دارایی رێکبخرێنەوە. باسمان لە بەردەوامی مەترسییەکانی داعش کرد و داوامکرد  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە  مەشق و راهێنان و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا