مسته‌فا
كازمی رایگه‌یاند، چەند لایەن و میلیشیایەکی
له یاسا ده‌رچوو هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كان نانەوەى پشێوی ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، مسته‌فا
كازمی سەرۆکى حکومەتی فیدڕاڵی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاگەیاند، " هێزە
ئەمنییەکانی جێگەى ڕێزن و به‌و په‌ڕی
ئارامی و پیشه‌ییانه‌وه توانیویانه خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران
بپارێزن".
كازمی باسی له‌وه‌شكردووه، ژماره‌یه‌ك له گروپ
و میلیشیا له یاسا لاده‌ره‌كان ویستوویانه رێڕه‌وی ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان
بگۆڕن و به‌ره‌و توندوتیژی ئاراسته‌ی بكه‌ن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
کازمی
دەشڵێت، "هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره
له سه‌رمانه و پێویسته ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌تی
رزگاربوون و خزمه‌تكردنی وڵات و رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان".
ئەمەش
لە کاتێکدایە ماوەى سێ ڕۆژە و لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی پارساڵدا خۆپیشاندان لە
بەغدا و چەند شارێکى دیکەی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەستیپێکردووەتەوە و نزیکەی
٢٠٠ کەس تا ئێستا برینداربوون.