وێنە.. پێنج جوڵە لە ماڵەوە بۆ نەمانی ئازاری قاچ

تەندروستی 27/10/2020

Alternate Text

 بەشێک لە خەڵکی بەهۆی زۆر ڕۆیشتن یان بەهۆی شێوازی ژیانیانەوە توشی ئازاری قاچ دەبن، دەتوانرێت بە چەند جوڵەیەکی وەرزشی لە ماڵەوە خۆیان لە ئازاری قاچ ڕزگار بکەن.
- وەستان لەسەر پەنجەکانی قاچ بۆ ماوەی ٣٠ چرکە هۆکارە بۆ کەمکردنەوە و نەمانی ئازاری قاچ.
پێویستە ئەم جوڵەیە پێنج بۆ ١٠ جار دووبارە بکرێتە بەمەرجێک هەر جارێکی ٣٠ چرکە بخایەنێت.

- نوشتانەوەی پەنجەی قاچ لەسەر زەوی بەجۆرێک ئەو قاچەی پەنجەی دەنوشتێنیتەوە بۆ دواوەی جەستە ببرێت.
ئەم جوڵەیە پێنج جار ئەنجام بدرێت و هەرجارەی ٣٠ چرکە بخایەنێت.

- پەستان خستنەسەر دیوار، بەجۆرێک وەکو ئەوەی پاڵ بە کەسێکەوە یان ئۆتۆمبێلێکەوە بنێیت پاڵ بە دیوارەوە بنێ وەکو لە وێنەکەدا دیارە، بۆهەر قاچێکت سێ جار ئەنجام بدرێت و هەرجارەی ٣٠ چرکە بخایەنێت.

- بەکارهێنانی تۆپێکی بچوک بۆ شێلانی بنی پێ.
ئەمجۆرە جوڵە بۆ کاتێکیش دەبێت کە خانمان پێڵاوی پاژنە بەرزیان لەپێکردبێت بۆ نەمانی ماندوێتی قاچیان ئەم جوڵە ئەنجام بدەن.
بۆ هەر قاچێک ٥٠ جار ئەم جوڵەیە بکرێت.

- بەرزکردنەوەی هەردوو قاچ بە دیواردا، ئارامی بە قاچ و جەستە دەبەخشێت، بەجۆرێک هەردوو دەست بەشێوەی بڵاودابنرێت، هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.
ئەم جوڵەیە ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بخایەنێت و دوو بۆ سێ جار دووبارە بکرێتەوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا