پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە
كه به‌فێڵ پاره‌ی له‌هاوڵاتیان سه‌ندووە.
لە راگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- به‌شی پۆلیسی دوكان، رایگەیاند، مەفرەزەکانیان تۆمه‌تبارێكیان
ده‌ستگیركردووە كه لەرێگەى فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنەوە بڕى چوارملیۆن دینارى له‌هاوڵاتیان
سه‌ندووە و پاش دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە ئەو بڕە پارەیەش دەستی بەسەردا گیراوە.
پۆلیس ئاشکراشیکردووە، ئەو تۆمەتبارە کە تەمەنى ٥٢ ساڵە و دانیشتووى
سلێمانییە، له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سكاڵایه‌كی دەستبڕین و
فێڵکردنى له‌سه‌ر تۆماركراوه، تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا
دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و لە ئێستادا راگیراوە.