زەیتی زەیتون بە یەکێک لە باشترین زەیتەکان دادەنرێت
بۆ چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکانی پێست، وەک نەرمبوون و پاکبوونەوە و لابردنی خانە
مردووەکان.
- زەیتی زەیتون کارلێک لەگەڵ زەیتە سروشتییەکەی
پێستدا دەکات و دەبێتەهۆی درەوشانەوە و پاکبوونەوەی پێست.
- بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە پێست لە
چرچبوون دەپارێزێت و برینی پێست لادەبات.
- شێدارکەرەوەیەکی زۆر باشە و پێست نەرمدەکاتەوە
و وادەکات بەردەوام پاک دیاربێت.
- یارمەتی لابردنی خانە مردووەکانی پێست
دەدات و کونیلەکان پاکدەکاتەوە.
- بەهۆی بوونی ڤیتامین E تێیدا ڕێگریدەکات لە چرچبوونی پێست.
- دەکرێت لەگەڵ زەیتی گەرچەکدا بەکاربهێنرێت
بۆ درەوشانەوەی پێست و نوێبوونەوەی.
- ئەو کەسانەی پێستیان وشکە، دەتوانن کەمێک زەیتی
زەیتون گەرمبکەن و مەساج بۆ دەموچاوییان بکەن تا سووڕی خوێن چالاک ببێت.