بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
رایگەیاند ، لە شاری هەولێر دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەسگیركران.
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
رایگەیاند،"ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی یەکەم، لەچالاکییەکدا لەلایەن هێزەکانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار
بەناوەکانی ( ب ـ س ـ ح ) و ( س ـ أ ـ م ) دەستگیربکرێن".
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە،"ئەو دوو
تۆمەتبارە بڕی ( ٢٤٤گرام کریستاڵ ـ ٢٠٠ گرام هێرۆین ـ ٣٣ گرام جامایکا ـ ٢٠ گرام حەشیش) و (٢٠ دەنك) حەبی هۆشبەری سۆمادرین
تەرازوویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دوو دەمانچە و یەك غەدارەیان پێبووە."
ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی ئاماری دەزگا
پەیوەندیدارەکان ڕێژەى کێشانى ماددە هۆشبەرەکانی لە نێو گەنجانی هەرێمدا ڕووی لە
بەرزبوونەوە کردووە.