لەم شارە بەرمیلێک نەوت بە ٢٣ هەزار دینار دابەشدەکرێت

کوردستان 27/10/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ قایمقامییەتى قەزاى خانەقین لە نوسراوێکدا نرخى یەک بەرمیل نەوتى حکومى دیاریکرد و رایگەیاند، ئەو بەشە نەوتەى بەسەرهاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت نرخەکەى بۆ یەک بەرمیل تەنها ٢٣ هەزار دینارە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان جگە لەوەى هەمان بەشە نەوتى هاوڵاتیان یەک بەرمیل بە نزیکەى ٥٠ هەزاردینار دابەشدەکرێت، ماوەى دوو ساڵە زۆرینەى خەڵکى هەرێم هیچ بڕە نەوتێکیان پێنەدراوە و نرخى نەوتیش لەبازاڕى ئازاد لە هەرێم بەرمیلى بە زیاتر لە ١٣٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا