بەهۆی باشنەبوونەوەی دۆخی تەندروستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری یاری نێوان یانەکەی و یانەی بەرشەلۆنا ناکات.
میدیا وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یۆڤانتۆسی ئینگلیزی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووبارە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.
ئاشکراشیانکردووە، بەو هۆیەوە رۆناڵدۆ ئەمڕۆ ناتوانێت بەشداری یارییەکەی نێوان یانەی (یۆڤانتۆس- بەرشەلۆنا) بکات لە چوارچێوەی یاری یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.
پێشتر لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنا رایگەیاندبوو دەخوازێت رۆناڵدۆ چاکببێتەوە و بەشداری یارییەکەیان بکات.