هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ئاراس، گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت"وەرن با شادی بگەڕێنینەوە ناو ژیانمان".
ئاراس لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، کلیپی گۆرانییەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە ستایلێکی جیاواز و شازی هەیە.
ئاراس دەڵێت ئامانج لەم کارەی گەڕانەوەی خۆشییە بۆ ناو ژیانی خەڵکی.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێک لە گۆرانیبێژە کوردەکان هەوڵ دەدەن بە گۆرانی شاد خۆشی بگەڕێننەوە ناو هاوڵاتیانی کورد.