پارێزگاری بەغداد بە هۆکارێک دەستی لەکارکێشایەوە

عێراق 28/10/2020

Alternate Text

دوێنێ، مەنهەل حەبوبی پارێزگاری بەغداد رایگەیاند کە دەستی لە کاركێشاوەتەوە و لە بەیاننامەیەکدا هۆکارەکەی ئاشکرا کرد، دواتر و بەبڕیارێک کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکرا.

بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە وێنەکەی دەست BMC کەوتووە، درەنگانی شەوی رابردوو، پارێزگاری بەغداد بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندووە لە پۆستی پارێزگاری بەغداد و هۆکارەکەشی گەڕاندووتەوە بۆ ئەوەی باری تەندروستی جێگیرنییە و پێویستی بە چارەسەرە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی و پێویستبوون بە چارەسەری درێژخایەن، پارێزگاری بەغداد ناچار بووە دەستلەکاربکێشێتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی دیکە کە راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دوای رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و رەزامەندی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا بە گواستنەوەی پۆستی پارێزگاری بەغداد بۆ عەلاء کازم مەعن عیماری.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرواری دەرچونی بڕیارەکەوە وەکو پارێزگاری نوێی بەغداد دەستبەکاردەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا