رووسیا داوا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات بەشێوەیەکی بەپەلە بڕیار لەبارەی ڤاکسینەکەیەوە بدات.
سندوقی سەروەرییەکانی روسیا بڵاویکردووەتەوە، داوایانکردووە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەشێوەیەکی بەپەلە بڕیاری خۆی لەبارەی ڤاکسینی(سبوتینک ڤی) بدات کە لەلایەن وڵاتەکەیانەوە دروستکراوە.
رووسیا دەیەوێت بە رەزامەندی وەرگرتن لەسەر ڤاکسینەکەی بەپەلە دەستبکات بەدابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەیدا.
ڤاکسینەکە لەلایەن ناوەندێکی زانستی و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەوە دروستکراوە و لەتاقیکردنەوە ناوخۆییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، چاوەڕێ دەکرێت گەر تەندروستی جیهانی رەزامەندی لەبارەوە بدات ملیۆنان کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاربکات.