قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر ١٣ تۆن مەوادی پاککەرەوەی بەسەرچوودا گرتووە و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەستیانبەسەر به‌سه‌ر بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه‌دا گرتووە و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت.
روونیشیکردووەتەوە، مەوادەکان پێکهاتوون لە (13) تۆن پاككه‌ره‌وه (فاست و زاهی) كه‌به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووە، پێویسته له‌ناوببرێن و به‌كارنه‌هێنرێن چونكه ئه‌و پێكهاته‌ی مادده‌كه‌ی لێیدروستكراوه ده‌گۆڕێت بۆ پێكهاته‌ی زیانبه‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.