بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی(هەولێر-خەبات)دوو برا بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی (هەولێر- خەبات) لەنزیک یەکتربڕی مەیدانی ئاژەڵان ئۆتۆمبێلێکی ئەتیگۆ ی بارهەڵگر بەبێ وەستان بۆ پێشینەی شەقامی سەرەکی راستەوخۆ لەشەقامی مەیدانی ئاژەڵانەوە هاتووەتە سەر رێگە سەرەکییەکە و بەهۆشییەوە خۆی کێشاوە بە ماتۆرسکیلێکدا.
ئاشکراشیکردووە، ماتۆڕسکیلەکە دوو برای لەسەر بووە، بەهۆی رووداوەکەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش بەسەختی برینداربووە.