سەرباری ئەوەی توێژینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە
سەیرکردنی فیلمە ترسناکەکان زیانی بۆ جەستە هەیە وەکو ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ
و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام توێژینەوەیەک دەڵێت" سەیرکردنی
فیلمی ترسناک چەند سودێکی هەیە.
فلیمە ترسناکەکان زۆرێک لە دیمەنی خوێناوی
و هەست بزوێن لەخۆدەگرن، بەڵام توێژەرەوان سودەکانی ئەو دیمەنانەیان ئاشکرا کردووە لەوانە:
-رووبەڕووبوونەوەی ترسەکانت: بەگوێرەی توێژەرەوان، سەیرکردنی
فیلمە ترسناکەکان بۆ ئەو کەسانە باشە کە کێشەی وەسواسی و دوودڵیان هەیە، چونکە
سەیرکردنی فلیمەکان چانسێکی باش دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ترس، بەو پێیەش
بەهێزکردنی بڕوا بەخۆبوون.
-سوتاندنی یەکەی کالۆری: سەیرکردنی فیلم دەبێتە هۆی ئەوەی
جەستە ماددەی کیمیایی ئەدرینالین دەربدات، کە پێکهاتەیەکی باشە بۆ وەڵامدانەوەی
هێرش، بەو هۆیەوە جوڵاندنەوە لەکاتی سەیرکردنی فیلیمەکاندا و دەبێتە هۆی سوتاندنی
یەکەی کالۆری.
-باشبوونی مەزاج و باری دەروونی: بەگوێرەی دۆزینەوەی
توێژەرێکی بواری دەروونی، دوای سەیرکردنی فیلمە ترسناکەکان، جەستە و مێشک هەست بە
ئارامی دەکات، بۆیە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر باشبوونی مەزاج.
-بەهێزبوونی بەرگری لەش: هیلاکبوون بۆ ماوەی دوورودرێژ
کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە، بەڵام سەیرکردنی فیلمە
ترسناکەکان، دەبێتە هۆی هیلاکی بۆ ماوەیەکی کورت کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری جەستە
بەهێزدەکات.
نزیککردنەوەی کەسەکان لە یەکتر: زۆر جار سەیرکردنی فیلمەکان بەتەنها نابێت
و چەند کەسێک بەیەکەوە سەیردەکەن، بۆیە لە کاتی ترساندا کەسەکان لەیەک نزیکدەبنەوە و دەبێتە هۆی باشکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان.