رۆژنامەنوسێکی دیاری کورد لەسەر کارە هونەریەکەی تارا عەبدوڵا هاتە دەنگ

کوردستان 28/10/2020

Alternate Text

توانا عوسمان، رۆژنامەنوسی دیاری کورد، لەسەر کارە هونەریەکەی تارا عەبدوڵا کە لە شەقامی سالم بە درێژایی ٤٨٠٠ مەتر نمایشی کردبوو هاتە دەنگ.

توانا ئەمین لە پۆستێکی فەیسوبووکدا نوسیویەتی: ئەم کارە هونەرییە "کورتخایەنە" بە بەرپاکردنی مشتومڕ، ئامانجی خۆی پێکا، ئەویش راکێشانی سەرنجمان بوو لەسەر دیاردەی توندوتیژی خێزانی.

باسیلەوەشکردووە، مەرج نییە هونەر هەمیشە جوان بێت، شەرت نییە هەموومان کۆک بین لەسەری، ئەشێت ئیشی هونەر تەنها دروستکردنی داڵغەیەک بێت, مادام ئازاری مرۆڤ و قوربانییەکان راستییە، پێویست ناکات جلەکانیش راستی بن، چونکە هونەر لەئەسڵدا بە سیمبولکردنی واقعە.
لە درێژەی نووسینەکەدا توانا عوسمان ئاماژەی بەوەداوە، من دڵنیام بەشێک لەوانەش کەدژی ئەم کارەبون "کەزۆرینەی موتڵەقیان نێربوون" بۆ ساتێکیش بێت بەئاگاهاتنەوە لەدیاردەی زەبر و زەنگی خێزانی، لە ئازاری دایک و خوشک و خێزانەکانمان.

ئەمە لە کاتێکدایە تارا عەبدوڵا بە هاوکاری رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، کارێکی هونەری نمایش کرد لە شەقامی سالم بە درێژایی ٤٨٠٠ مەتر تا بەردەم دادگای سلێمانی و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مشتومڕیکی زۆری نایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا