ناسا دۆزینەوەیەکی سەرسوڕێنەر لەسەر رووی مانگ ئاشکرا دەکات

تەکنەلۆژیا 28/10/2020

Alternate Text

ئاژانسی ئاسمانی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە رێگەی تێلسکۆپی سۆفیاوە توانیویانە لەسەر رووی مانگ ئاو بدۆزنەوە.

لە نوێترین دۆزینەوەکانی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان، ئاژانسی ناسا رایگەیاند، توانیویانە لەسەر رووی مانگ و بە دیاریکراوی رووە روناکەکەی ئاو بدۆزنەوە لە رێگەی بەکارهێنانی تێلسکۆپێکی پێشکەوتوەوە.

بە گوێرەی راگەیاندنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناسا: هێشتا رووننییە کە بتوانین ئەو ئاوە وەکو سەرچاوە بەکاربهێنین، بەڵام دۆزینەوەی ئاو لەسەر رووی مانگ یەکێکە لە هۆکارەکانی گەشتی ئارتەمیس.

بەگوێرەی دۆزینەوە نوێیەکە، ئەگەری ئەوە هەیە سەرچاوەی ئاوەکە لە مانگ خۆی یاخود لە بۆشاییەوە دروست بوبێت و لە جەمسەرەکاندا عەمبار کرابێت.

وا بڕیارە لە دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ، ئاژانسی ناسا بگەڕێتەوە بۆسەر مانگ لە ساڵی ٢٠٢٤ دا و مانگ وەکو بنکەیەکی بەرێوەبردنی کارەکانی گەیشتن بە مەریخ بەکاربهێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا