محەمەدی حاجی مەحمود: هەر کوردێک لەهەر کوێی جیهان بێت دەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات

دۆسیە 28/10/2020

Alternate Text

چەند رۆژێکی کە لە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۱۱/۳ رۆژی هەڵبژاردنی ئەمریکایە، زۆر لە وڵاتان و کەسایەتی و زۆری لایەن و حزب و رێکخراو تەحلیل ئەکەن، کە کێ باشە بۆ ئەمریکا و جیهان لە نێوان ترامپ و بایدن دا من پێم وایە هەر کوردێک لە کوردستانی باشور ئەو پرسیارە بکات بە هەڵەدا چووە.

حزبەکەی ترامپ لە حزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترامپ لە هەردوو حزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو. ترامپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە، پێشمەرگە بە چەکی ئەمریکی ترامپ و ئەمری پەرلەمان و بە جێبەجێکردنی عەبادی، کەرکوک و خانەقین و دوز و داقوق و دبس و مەخمور و عەین زالە و سنجاریان تەسلیم بە عەرەب کردەوە و کورد % 51 خاکی کوردستانی لە دەستدا.

لە خاکی کوردستانی سوریاش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی بە رەسمی تەسلیمی تورکیا کرد لە رێگەی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە و ئێستا بەشێکی زۆری کوردستانی رۆژئاوا تەسلیم بە تورکیا کراوە لەسەر دەستی ترامپ، بۆیە لەم راستییانە نە کورد خۆی بە گێل بزانێ و نە ئەوانیش بە گێل بزانێ.

لە سەردەمی دەسەڵاتی ترامپ دا کۆرۆنا زیاتر لە (۲٠٠،٠٠٠) دوو سەد هەزار کەسی لە ئەمریکا کوشتووە و زیاتر لە (۹،٠٠٠،٠٠٠) نۆ ملیۆن تووشبووە، بۆیە دەرچوونەوەی ترامپ کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە و لە هەموو حاڵەتەکاندا هەر چەندە کورد رەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاری گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دانێت یان بکات، بەڵام هەموو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت ئەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات، هیوادارین خەڵکی ئەمریکاش دەرک بەو ڕاستییانە بکەن هەر چەندە سیاسەتی ئەمریکا دامەزراوەییە و گۆڕانی زۆر تێدا ناکرێت، بەڵام کەسایەتی سەرۆک ئەتوانێ ڕاڕەوەکە بگۆڕێت لەوەی ئێستا هەیە.

ئومێدی سەرکەوتن بۆ بایدن و کۆشکی سپی ئەخوازم

محەمەد حاجی مەحمود
کوردستانی باشور
هەڵەبجە/ گوڵەخانە
۲٠۲٠/۱٠/۲۸.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا