بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت، خنکان و تا ئێستا تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، بەیانی دوێنێ بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا کە ٢٧ پەنابەری تێدابووە، نوقمبووە و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکراشی کردووە، خێزانەکە خەڵکی گوندی گوڵێن لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، و تا ئێستا تەرمی یەكێکیان نەدۆزراوەتەوە.
ئەمانەی خوارەوە ناوی قوربانییەکانی ناو رووداوەکەن:
-رەسووڵ ئێران نیژاد تەمەن ٣٥ ساڵ
-شیوا محەمەدپەناهی تەمەن ٣٥ ساڵ
-ئانیتا ئێران نیژاد تەمەن ٩ ساڵ
-ئارمین ئێران نیژاد تەمەن ٦ ساڵ
-ئارتین ئێران نیژاد تەمەن ١٥ مانگ