ئایا سزای نەبەستنى ماسک شۆفێرانیش دەگرێتەوە ؟

کوردستان 28/10/2020

Alternate Text

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە، هەر شۆفێرێک یان سەرنشینەکەی دەمامکیان نەبەستبێ، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە تۆمار دەکرێت و سزای بۆ دەنووسرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر  بە میدیا کوردییەکانی راگەیاندووە، هەر شۆفێرێک یان سەرنشینەکەی دەمامک نەبەستن، ئەوا تیمەکانی هاتوچۆ سزای ماددیان دەدەن  بە بڕی ٢٠ هەزار دینار.

 فازڵ حاجی  ئەوەشی وتووە، "تەنها لە یەک کاتدا شۆفێر سزا نادرێت ئەوەیش ئەگەر بە تەنهابێت لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا؟

 ئەمەش لە دوای ئەوە دێت بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ هەر کەس لە شوێنە گشتییەکاندا ماسک نەبەستێت سزا دەدرێت و بڕیارەکەش بەهۆکاری زیادبوونی ڕێژەى توشبوون و مردن لە هەرێم دراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا