مه‌سرور بارزانی: فەراهەمکردنی سیسته‌مێکی باشی پەروەردە بەشێکی گرنگی كارنامه‌کەمانە

کوردستان 28/10/2020

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی ڕایگەیاندووە،  فەراهەمکردنی باشترین سیسته‌می پەروەردە بۆ منداڵانی کوردستان بەشێکی گرنگی كارنامه‌ی ئێمه‌یه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگەیاندووە، "تێڕوانینی ئێمە بۆ کوردستان فەراهەمکردنی ده‌رفه‌تی یەکسان و هێزی کاری پەروەردەکراوه‌".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی نوسیوە "فەراهەمکردنی باشترین سیسته‌می پەروەردە بۆ منداڵانی کوردستان بەشێکی گرنگی كارنامه‌ی ئێمه‌یه‌".

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، كه‌ رۆژی 10/7/2019 له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان خستیه‌ڕوو، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، سیسته‌می ته‌ندروستی خاڵێكی گرنگی ناو كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێت.

سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌ گرنگی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ده‌كات و ده‌ڵێت: "کار دەکەین بۆ چاککردن و بەرزکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پەروەردە و فێرکردن لە کەرتی گشتی و دانانی رێکاری راکێشانی بەشداریی سەرمایەدارانی هەرێم و دەرەکی بۆ بەشداری لە ئاواکردنی قوتابخانەی نوێ لەو شوێنانەی پێویستە. هەروەها کار دەکەین بە پێداچوونەوە بە مەنهەجی پەروەردەیی و گونجاندنی ناوەرۆکیان بە پێی ستانداردە باوەکان".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا