هاوپه‌یمانیی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر
عه‌بادی هه‌ندێك لێدوانی ره‌تكرده‌وه كه تایبه‌تن به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
پارتی دیموکراتی کوردستان و رایگه‌یاند، بارزانی بابەتەکان تێکەڵدەکات و دەشڵێت، خەڵکی نا عێراقی لە ساڵی ٢٠١٧ لەشاندی
دانوستکاری عێراقدا نەبووە.
هاوپه‌یمانیی نه‌سر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه،
كه قسه‌كانی مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی وه‌فدی فیدڕاڵیی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر
هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له ساڵی ٢٠١٧، راستییه‌كانی
شێواندووه.
هاوپه‌یمانیی نه‌سر لە بەیاننامەکەدا ده‌شڵێت
"ئه‌و لێدوانانه‌ی مه‌سعود بارزانی، به‌لاڕێگه‌بردنی راستییه مێژووییه‌كان و
شێواندنی سه‌روه‌ریی عێراقه هه‌وڵێكه بۆ تێكه‌ڵكردنی راستییه‌كان"،
ئەوەشی تێدا هاتووە ، به‌ڵگه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه وه‌فدی
دانووستانكاری عێراق له‌وكاته‌دا پێكهاتبوون له: فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عوسمان
غانمی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و فه‌ریق روكن سه‌عد عه‌لاق سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سه‌ربازی
و فه‌ریق روكن مه‌ناف ته‌میمی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆر و هه‌موو ئه‌وانه
ئێستا زیندوون و له ده‌وڵه‌تدا پۆستیان هه‌یه و ده‌توانرێت پرسیاریان لێ بكرێت.
هاوپەیمانییەکە ڕاشیگەیاندووە، "تەنها هۆکار
بۆ دورخستنەوە حەیدەر عەبادی لەپۆستی سەرۆک وەزیران تەنها هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بو
بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی عێراق، سەرەڕای ئاڵەنگارییەکانی بەردەمی، بەڵام
شەڕی تەواوەتی کرد بۆ لەناوبردنی تیرۆر، پاراستنی یەکپارچەیی عێرق و بەدەستهێنانی
دەستکەوتی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئاسایشی و ئێستاش لەسەر هەمان هەڵوێست بەردەوامە".
به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌سر ده‌شڵێت كه "عه‌بادی
ته‌واو پابه‌ند بووه به سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت له بڕیاره سیاسییه‌كانیدا
و دووربووه له هه‌ر راسپارده و فشار و لایه‌نگركردن بۆ لایه‌نی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی".