پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاند، پێویستە خۆمان
لە کۆرۆنا بپارێزین و بە گاڵتەشەوە ڤایرۆسەكە
بە "ژن" وەسف دەكات.
ئەمڕۆ
چوارشەممە لەسەرەتای کۆبونەوەیدا لەهۆڵی پاوڵ لەئیتاڵیا لەگەڵ باوەڕداران و بەشێک
لەقەشە و مەترانەکان، داوای لە شوێنکەوتوانی مەسیحی کردووە خۆیان لەکۆرۆنا بپارێزن
و بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێزیش دەڵێت،" با خۆمان لەم خانمە بپارێزین کە پێیدەوترێت
کۆڤید-19."
پاپا فرنسیس ئەوەشی وتووە "سڵاوكردن لە نزیكەوە پێچەوانەی
شێوازی مامەڵەكردنە لەگەڵ ئەم خاتوونەی كە پێی دەوترێت كۆڤید 19، ئەوەش ئازارمان دەدات".