وێنە.. سەرەگرتنێکى نامۆ بۆ وەرگرتنى نان لە سوریا کاردانەوەى لێکەوتەوە

جیهان 28/10/2020

Alternate Text

چەند وێنەیەکى سەرەى نان وەرگرتن لە سوریا بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و کاردانەوەى زۆرێک لە چاودێرانى بەدواى خۆیدا هێنا.

 ئاژانسى روسیاتودەى چەند وێنەیەکى بڵاوکردەوە کە تێیاندا دەردەکەوێت خەڵکى بۆ وەرگرتنى نان لەناو قەفەسێکى تەلبەندا هاوشێوەى زیندانیکردن راوەستاون، جگە لەوەش لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە ژمارەیەکى زۆرى خەڵکى لە چاوەڕوانى وەرگرتنى ناندا راوەستاون.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، وێنەکان لە دیمەشقى پایتەختى ئەو وڵاتە و بەدیاریکراوى لەبەردەم نانەواخانەى ئیبن عەمید گیراون، بە پێى هەواڵەکە ئەوجۆرە قەفەسانەى کە بۆ سەرەى نان خەڵکى سوریایان تێکراوە تەنها لەو نانەوایەدا بەو شێوەیە نییە و بەڵکو لە تەواوى ئەو وڵاتەدا بارودۆخەکە بەوجۆرەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى ئەو بارودۆخە سیاسى و ئابورییەى سوریاى تیکەوتووە، ماوەى چەند ساڵێکە قەیرانى خۆراک بە گشتى و بەتایبەت نان لەو وڵاتە سەریهەڵداوە، حکومەتیش چاودێرى دابەشکردنى دەکات لە فڕن و نانەواکاندا بەجۆرێک بۆ هەر کەسێک نابێت زیاتر لە ٣ نان وەربگیرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا