سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە
بۆنەی یادی لەدایک بوونى پێغەمبەرەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، یادی له
دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، له مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان
پیرۆز ده‌كه‌ین.
ئەمەی خوارەوەش دەقی پەیامەکەیە:
یادی
له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، له مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان
پیرۆز ده‌كه‌ین. هاوكات له نیگه‌رانیی ئه‌م رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێ ده‌گه‌ین.
له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به گروپه توندڕه‌وه‌كان
ببنه رێنیشانده‌رمان.
هه‌روه‌ك نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ باك بێت
له‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان بخاته به‌ر مه‌ترسی. نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له سێمبوله‌كان،
ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كو‌لتور و دین و شارستانییه‌كان.
با پێكه‌وه
به كرده‌وه لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه، ئاكاره به‌رزه‌كانی ئه‌م
زاته بۆ پێكه‌وه ژیان، بكه‌ین به رێنیشانده‌ر و، لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی
لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین
و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان