عەلى خامنەیى رابەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران لە پەیامێکیدا کە ئاراستەى
گەنجانى فەڕەنساى کردووە دەڵێت، "بۆچی گومانكردن له هۆڵۆكست تاوانه و سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری
خوا ئازادی راده‌ربڕینه؟".
خامنەیى لە تویتێکیدا کە بەزمانى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "ئه‌ی
گه‌نجانی فه‌ڕه‌نسا له سه‌رۆكه‌كه‌تان بپرسن، بۆچی پشتیوانی سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری
خودا ده‌كات و پێی وایه ئازادی راده‌ربڕینه؟".
هاوکات نووسیویه‌تی: "ئایا ئازادی مانای هەڵگیرساندنى دوژمنایه‌تی و
سوكایه‌تیكردنه به كه‌سایه‌تییه پیرۆزه‌كان؟ ئایا ئه‌وه كارێكی گه‌مژانه نییه،
سوكایه‌تی به هه‌ستی گه‌لێك بكرێت، كه ئه‌وی وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژاردووه؟".
عەلى خامنەیى له تویتێكی دیكه‌دا پرسیارى ئەوەى كردووه "بۆچی
گومانكردن له هۆڵۆكۆست تاوانه؟ هه‌ر كه‌سێك له باره‌یه‌وه شتێك بنووسێت زیندانی
ده‌كرێت، به‌ڵام سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كارێكی رێگه‌پێدراوه؟".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکە لە وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى هەڵمەتێکى
بەگژاچوونەوەى لێدوانەکانى سەرۆکى فەرەنسا سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان
دەستیپێکردووە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش، ئەمڕۆ شاندێکى پەرلەمانى کوردستان
بەسەرۆکایەتى هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان سەردانى کونسوڵخانەى فەڕەنسایان
لە هەولێرکرد و پشتیوانى خۆیان بۆ فەڕەنسا نیشاندا.