٢٥٠هەزار دەدرێت بەهەرکەسێک ئەمڕۆ ناوی منداڵەکەی بنێت محەمەد

کوردستان 29/10/2020

Alternate Text

حاجی کاروان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکگروو رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەر کەسێک منداڵێکی کوڕی لەدایکبێت و ناوی بنێت محەمەد، ٢٥٠هەزار دیناری وەک دیاری پێدەبەخشن، هاوکات وەڵامی ئەو رەخنانەشی دایەوە کەبەوهۆیەوە ئاراستەی کراوە.

حاجی کاروان، بانگخواز و پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو بە BMC راگەیاند، لەسەر بیرۆکەی من و لەسەر بودجەی دوو خێرخواز، بۆ ئەمڕۆ بەبۆنەی یادی مەولودەوە، هەرکەسێک منداڵێکی کوڕی ببێت و ناوی بنێت محەمەد، بڕی ٢٥٠هەزار دیناری وەک دیاری پێدەدرێت.

روونیشیکردەوە، وەک هەندێک خەڵک خۆشم تێبینیم لەسەر ئەوە بوو بۆچی دیارییەکە تەنها بۆ ئەوەبێت کە منداڵەکەی کوڕ بێت، بەڵام لێرەدا مەسەلەکە رەگەزی منداڵەکە نییە، تەنها بە زیندوویی هێشتنەوەی ناوی(محەمەد)ە.

ئاشکراشی کرد، هەرلەمڕۆدا بڕی ٢٠٠هەزار دەبەخشینە ٣٠٠منداڵی بێ باوک، بۆیە هەر کەسێک رەخنەمان لێدەگرێت با خۆی بێت باشتر پێشکەش بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا