بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک یەکلاکرانەوە

عێراق 29/10/2020

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوکی یەکلاییکردەوە و رەزامەندی لەسەر ١٢ کورسی پارێزگاکە دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەناو پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی رێککەوتن پەرلەمانی عێراق، بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک یەکلاییکرانەوە.

هاوکات پەرلەمان، ژمارەی کورسی پەرلەمانی پارێزگاکەی بە ١٢ کورسی دیاریکرد کەبەسەر سێ بازنەی پارێزگاکەدا دابەش بوون.

بڕیارەی لە شەشی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بەڕێوەبچێت و ئەمڕۆش کۆتا بازنەی هەڵبژاردن یەکلاییکرایەوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا