جەرجیر، یەکێکە لەو سەوزە و پێکهاتە خۆراکییانەی لەلایەن خەڵکێکی زۆرەوە گرنگی پێدەدرێت و کراوەتە بەشێکی سەرەکی ژەمەکانیان.
جەرجیر لەبەرئەوەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و کانزاکان و تایبەتمەندیی دژە ئۆکسانی تێدایە کەرەگەزێکی خۆراکی گرنگە چەندین سوودی تەندروستی هەیە لەوانە:
-پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک: جەرجیر دژە ئۆکسانی تێدایە کەبەلۆتین و بیتا کارۆتین ناسراوە و ئەمەش توشبون بەشێرپەنجە سنوردار دەکات. هاوکات ڤیتامین سی تێدایە کە دژەئۆکسانی دروستبوو بەھۆی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و فۆلیک ئەسیدی تێدایە.
- پاراستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن ئەمەش فۆلیک ئەسیدی تێدایە کەدەتپارێزێت لەشێرپەنجەی قۆڵۆن.
-باشترکردنی تەندروستی دڵ و مولولەکانی خوێن: ئەمەش رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا کەمدەکاتەوە ومەترسی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن و رەقبونی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
-باشترکردنی تەندروستی ئێسک : ئەمەش بەھۆی بوونی کالیسیۆمەوە ھاوکارە لەسنوردارکردنی مەترسیەکانی توشبون بەنەرمبونی ئێسک و بنیاتی ئێسک.
- پاراستن لەجەڵتەی مێشک: بەھۆی بونی فۆلیک ئەسیدەوە تێیدا بەسوودە بۆ پاراستن لەجەڵتەی مێشک.
-جەرجیر، بەبەهێزکەری لایەنی سێکسی دەناسرێت، بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکییانەی تێیدایە، توانای سێکسی زیاددەکات، جوڵەی سپێرم لە پیاواندا زیاددەکات.
-دەبێتە هۆی پاراستنی ددان لە کلۆربوون.