هێرشکرایە سەر کەنیسەیەک لە فەڕەنسا

جیهان 29/10/2020

Alternate Text

کەمێک لەمەوبەر لەشاری نیسی فەرەنسا، بە چەقۆ هێرشکرایە سەر چەند کەسێک و ژمارەیەک قوربانی لێکەوەتەوە

ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، لە نزیک کەنیسەی نۆتەردام لە شاری نیسی فەڕەنسا، لە هێرشێکدا بە چەقۆ ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند بریندارێکیش هەیە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی لافیگارۆی فەڕەنسی، لە هێرشەکەدا ٢ ئافرەت و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

ماڵپەڕەکە رونیشی کردەوە، تەرمی یەکێک لە ئافرەتەکان لە ناو کەنیسەکەدا دۆزراوەتەوە دوای گیان لە دەستدانی و ئافرەتی دووەمیش لەقاوەخانەیەکی نزیک کەنیسەکە گیانیلەدەستداوە دوای خوێن لێبەربوونێکی زۆر، پیاوەکەش بە هەمان شێوە بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیس ناوچەکەیان گەمارۆداوە و دوای روبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشکەرەکەدا توانیویانە برینداری بکەن و دەستگیری بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری شاری نیس رونیکردەوە کە دوای سەردانی کردنی شوێنی هێرشەکە، هەموو گریمانەکان روویان لەوەیە کە کردوەیەکی تیرۆرستی بێت.

سەرچاوەکان رونیشیان کردوەتەوە کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دوای روداوەکە سەردانی کەنیسەی نۆتەردام دەکات.

دوای روداوەکە وا بڕیارە ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە و هەروەها نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان کۆببێتەوە لە نوسینەگەی وەزیری ناوخۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا