قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ماسی به رێژه‌ی له (50%) كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.
روونیشیکردووەتەوە، به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیاری داوه هاورده‌كردنی ماسی به رێژه‌ی له (50%) كه‌مبكاته‌وه، كه‌مه‌به‌ست لێی ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی و پشتگیری به‌رهه‌می ناوخۆیه.
ئاشکراشیکردووە،پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ماسی، له‌كاتی شكاندنی حه‌وزی ماسی و پێگه‌شتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ماسی، به‌رهه‌مه‌كان له جوتیارن بكڕێنه‌وه و له‌بازاڕه‌كاندا ساغیان بكانه‌وه، پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی پشتگیری هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە، بڕیاردراوه بڕی ئەو بەروبومانەی لەم مانگەدا هاوردە دەكرێن بریتی یە له (300) تۆن پارچه‌ی مریشك (400) تۆن ماسی (250) تۆن گۆشتی سور له‌گه‌ڵ رێگه‌دان به هاورده‌كردنی (15) هەزار سەر ئاژه‌ڵی زیندوو.