بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمدا ، چەند پۆستێک بە
ژنان پڕ دەکاتەوە و بەشێک لەو پشکانەی بەریکەوتون داویەتی بە چەند ژنێک کە پۆستی راوێژکارین
و پۆستی باڵایان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، بزووتنەوەی گۆڕان حەوت پۆستی باڵای لە پشکی خۆی لە حکومەتی هەرێم پڕکردەوە کە سەرجەمیان ژن بوون.
ئەو کەسایەتیانەی گۆڕان پۆستەکانی پێپڕکردوونەرەوە پێکهاتوون لە:
چیمەن حەمەرەشید، راوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێم.
شاناز محەمەد، راوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێم،
سۆز عەبدولقادر، راوێژکار لە وەزارەتی پلاندانان.
تانیا عوسمان، راوێژکار لە وەزارەتی پەروەردە.
شەیما جەمال، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵ.
بەهرە محەمەد، شارەزا لە سەرۆکایەتی هەرێم.
رەهێڵ دزەیی، شارەزا لە سەرۆکایەتی هەرێم.