ئەمڕۆ لە شاری جەدەی سعودییە، کەسێک هێرشی کردوەتەوە سەر
کونسوڵخانەی فەڕەنسا، بەو هۆیەشەوە پاسەوانێکی کونسوڵخانەکە برینداربووە و پۆلیس
کەسەکەی دەستگیرکردووە و لیکۆلێنەوە لەسەر هێرشەکە دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، هێرشکرایە سەر
کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە شاری جەدە لە سعودییە و پاسەوانێک بریندار بووە.
پۆلیسی سعودییە رایگەیاند کە هێرشکەرەکە دەستگیرکراوە
لەلایەن هێزی ئەمنی دیپلۆماسی و دەرکەوتوە کەسەکە تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە، هەروەها
راشیگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و هێرشکەرەکە
دەستبەسەرکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا
پاڵپشتی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی رادیکالی دوپاتکردەوە و ڕێگەیدا بە
هەڵواسینی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام لە وڵاتەکەدا، کە بووە هۆی نارەزایەتی
موسڵمانانی جیهان.